لویس ڤان گال ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه له دوای ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
ڤان گال ئاشكرایكرد كه ئه‌نجامی یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له جامی جیهان هه‌ر چۆنێك بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نازناوی مۆندیالیشیان به‌ده‌ستهێنا له دوای پاڵه‌وانێتیه‌كه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام نابێت، ڤان گال ڕوونیشیكرده‌وه كه یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا ڕاهێنه‌رێكی دیكه‌ی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستنیشانكردووه‌و له دوای جامی جیهان ده‌بێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه.
هاوكات ڤان گال جه‌ختیكرده‌وه كه شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌یان ناگۆڕن و ده‌جه‌نگن بۆ گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیال .
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا: له دوای ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌م ده‌بم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.