بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەكۆشكی سەرۆكایەتی لەتارانی پایتەختی ئێران، بەرێورەسمێكی فەرمی پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرا.
لەرێورەسمی پێشوازیكردنی، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران ئامادەبوو و هەردوو سروودی نیشتیمانی عێراق و ئێران لەگەڵ نمایشی پاسەوانی شەرەف پێشكێش كران.
سودانی لەم سەردانەدا كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی ئێران ساز دەكات، سەبارەت بەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و میكانیزمی بەهێزكردنیان لەگەڵ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی كەجێگای بایەخی هەردوو وڵاتن لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاكان.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەردانێكی فەرمیدا گەیشتە تاران پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.