ئابووریناس، نەبیل ئەلمەرسومی، دووپاتی كردەوە كە گەندەڵی لە وڵاتدا خەریكە پێكهاتەی دەوڵەت دەشێوێنێت، ڕووبەڕووبوونەوەیشی بنەمای بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی عێراقە.
ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی (نینا)ی ڕاگەیاندووە، بانكی ئەهلی لە لیستی ڕەشدا هەن، بابەتەكەش تەنها بە سپیكردنەوەی پارە سنووردار نییە، بەڵكو زیاتر گواستنەوەی بەشێك لە سەروەت و سامانەكانە بۆ ئێران .
مەرسومی جەختی لەوەشكردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بنەما و خاڵی دەستپێكی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی عێراقە، چونكە تۆڕەكانی گەندەڵی كۆنترۆڵی سەرجەم پایە سەرەكییەكانی ئابووری عێراق دەكەن.
شایانی باسە: محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ،رۆژی یەكشەممەی رابردوو 27ـی 11ـی 2022 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە چوار قۆناغ زیاتر لە 3 ترلیۆن و 700 ملیار دینار پارەی دزراوی عێراقی ڕاگیراوە، تاوەكو ئێستاش بڕی 182.7ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە.
ئابووریناسێك: تۆڕەكانی گەندەڵی كۆنتڕۆڵی سەرجەم پایە سەرەكییەكانی ئابووری عێراقیان كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.