Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:42

وەزیری بەرگری هۆڵەندا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپاتكردەوە

کوردستان TV
100%

لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت، وەزیری بەرگری هۆڵەندا، پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر دووپاتكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29/11/2022 سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە خاتوو كایسا ئۆڵنگرن ،وەزیری بەرگری هۆڵەنداو شاندێكی باڵای سەربازی و دیپلۆماسی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی و شەڕی دژی تیرۆر لە عێراق و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێ كرا. 
هەردوولا كۆك بوون كە داعش هێشتا لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە و جیهانیش مەترسییەكی راستەقینەیە‌ و هێشتا پشتگیری و هاریكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی، پێویستە.
سەفین دزەیی باسی لە بایەخی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان لەگەڵ هۆڵەنداو پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و كەلتووریەكانی نێوان هەردوولا كرد.  
هاوكات سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی هۆڵەنداو پشتگیریكردنی لە هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا دووپات كردەوە و هاوكارییە سەربازییەكانی هۆڵەندای بەرز نرخاند، بەتایبەتیش ئاماژەی بە بوونی راوێژكاران و تیمەكانیان و مەشقكردن و راهێنانیان بە پێشمەرگە كرد. 
هەروەها گوتی هەرێمی كوردستان هەمیشە فاكتەری سەقامگیری بووە بۆ ناوچەكەو دەخوازین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و سوودی دوولایەنەو ڕێز گرتن لە پاراستنی سەروەری یەكتر بێت.

چاكسازی و هەنگاوەكان بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە، دۆخی ئەمنیی عیراق و ناوچەكە بەگشتی و هێرش و پەلامارەكان بۆ سەر خاكی هەرێم و بەزاندنی سەروەری خاكی عیراق و چەند پرسێكی دیكە لە كۆبوونەوەكە باسكراون.

جێگەی باسە لە ساڵی ٢٠١٢ هۆڵەندا كونسوڵگەری خۆی لە هەرێمی كوردستان كردەوە ، هەر لەو كاتەوە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی هۆڵەندا پەرەی سەند و بەردەوام بوو. هەمیشە لە دیدار و سەردانەكاندا باس لەبەردەوامی پاڵپشتی حكومەتی هۆڵەندا دەكرێت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی سەربازی و بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاسایش و هاوكاری كردنی ئاوارەو پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێم و ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و چەند بابەتێكی دیكە.
 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.