Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:32

هه‌ولێر یادی سێ هونه‌رمه‌ندی ره‌سه‌نی كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوێنێ  دووشه‌ممه‌ 28ی 11ی 2022 له‌ هۆڵی رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پارێزگاری هه‌ولێر و بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و به‌رپرسی لقی دوو و ئه‌ندامی ناوه‌ندی پارتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان  و خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رۆشنبیران و میدیاكاران و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ری ره‌سه‌ن)، یادی هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو (شه‌ماڵ سائیب و فوئاد ئه‌حمه‌د و ته‌حسین ته‌ها) به‌ شكۆوه‌ كرایه‌وه‌.
له‌و یاده‌ مه‌راسیمه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان (د. سالار عوسمان) و (ئومێد خۆشناو) و (عبدالرحمان بیلاف ) وتاریان پێشكه‌ش كرد و ستایشی رۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو و هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌نی كوردیان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئاستی هونه‌ر له‌ كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌ت.   
پاشان له‌ رێی ڤیدیۆوه‌ و به‌شێك له‌ ژیاننامه‌ی هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ند و گۆرانییه‌كانیان نمایش كرا.
ئینجا چه‌ند خه‌ڵاتێك به‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك به‌خشرا. (ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، خه‌ڵاتی رێزلێنان  له‌ هونه‌رمه‌ندی شه‌ماڵ سائیبی به‌خشی به‌ نووسه‌ر و مێژوونووس د. شوكریه‌ ره‌سووڵ، كه‌ له‌جیاتی خوشك و ئه‌ندامانی خێزان و ماڵباته‌كه‌ی) وه‌ریگرت. (د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌ هونه‌رمه‌ند فوئاد ئه‌حمه‌دی به‌خشی به‌ كامه‌ران فوئاد ئه‌حمه‌د، كوڕی هونه‌رمه‌ند).  ( نیاز نووری، نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌های به‌خشی به‌ ماڵباتی هونه‌رمه‌ند، كه‌ هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولره‌حمان له‌جیاتی ماڵباتی هونه‌رمه‌ند خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت). ئینجا (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر چه‌پكه‌گوڵی رێز و وه‌فای پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی هه‌ر سێ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ كرد). 
له‌ په‌ره‌گرافێكی دیكه‌ی یاده‌ شكۆداره‌كه‌، تیپی هونه‌ری هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند (سه‌یدئه‌حمه‌د رواندزی) و به‌ به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان (دانا عه‌بدولجه‌بار، محه‌مه‌د عه‌زیز، هه‌رێم محه‌مه‌د) ئه‌لبوومێك گۆرانی و موزیكیان له‌ كاری هونه‌ری ره‌سه‌نی هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد، كه‌ جێی سه‌رنج و ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بوو.
فۆتۆ: لانه‌ نه‌وزاد و هه‌ڤال قه‌ره‌چوغی
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.