Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:44

بڕیاره‌ هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری 2023ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بێته‌ راگه‌یاندن

کوردستان TV
100%


گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی: هه‌ولێر له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبردووه‌.
 گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌‌وه‌ تێدا ناوی شاری هه‌ولێری له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌ ئاستی جیهان ناوبردووه‌. گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی داواشی له‌ گه‌شتیارانی جیهان كردووه‌" كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتووی 2023 دا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ گرنگه‌ی جیهان بكه‌ن...
 گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی به‌ ستایشه‌وه‌ ناوی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت به‌وه‌ی جیاوازیه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ولێرو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌دی ده‌كرێ‌" به‌تایبه‌تی له‌ رووی ته‌ناهی و سه‌قامگیریه‌وه‌. گۆڤاره‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ دیمه‌نی ئه‌مرۆی هه‌ولێر جیاوازه‌ له‌و وێنه‌ ته‌قلیدیه‌ی له‌شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تێبینی ده‌كرێ. گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی ئاشكراشی ده‌كات" كه هه‌ولێر له‌و ریزبه‌ندیه‌دا له‌ پله‌ی هه‌شته‌م هاتووه‌و بۆ ئه‌مساڵیش بریاره‌ وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری 2023 وڵاتانی عه‌ره‌بی بێته‌ راگه‌یاندن. شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌م پۆلین به‌ند كردنه‌ی هه‌ولێر له‌پاش ئه‌و بونیادنان و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ دێ كه‌ شاری هه‌ولێری له‌ قۆناغێكه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ قۆناغێكی دیكه‌...

ژێده‌ر- پارێزگای هه‌ولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.