بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، جووتیارانی مەخمور و قەراج ناتوانن بەرهەمی گەنمەشامییەكانیان هاوردەی سنووری پارێزگای هەولێر بكەن .
لەوبارەیەوە رزگار محەمەد، قائمقامی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی فیدراڵ بە نووسراوی فەرمی سەرجەم بازگەكانی ناوچە كوردستانییەكانی ئاگاداركردۆتەوە كە بەهیچ شێوەیەك بەرهەمی گەنمەشامی جووتیارانی سنووری مەخمورو قەراج هاوردەی سنووری پارێزگای هەولێر نەكرێت و لە ئێستاشدا بەرهەمەكان لەسنووری پارێزگای نەینەوا وەرناگرێت.
هەروەها گوتی: ئەم بڕیارە ئەگەر ئەوا بەردەوامی هەبێت،جووتیارانی ناوچەكە زەرەمەند دەبن و دەبێ گەنمەشامییەكانیان لەنێو ببەن.
گوتیشی: ئێمە وەك ئیدارەی ناوچەكە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر هێلین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
هەواڵ / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.