Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:46

نووسه‌ر و وه‌رگێر "ئارام محه‌مه‌د عومه‌ر" دووكتێبی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


نووسه‌ر و وه‌رگێر "ئارام محه‌مه‌د عومه‌ر خه‌لیفانی " دووكتێبی نوێی به‌ ناوه‌كانی "هونه‌ری وه‌ڵامه‌دانه‌وه‌" ، "وته‌ جوان  و كاریگه‌ره‌كان"  بڵاوكرده‌وه‌.  
له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر و وه‌رگێر "ئارام محمه‌د" به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ناوه‌ڕۆكی كتێبی (هونه‌ری وه‌ڵامه‌دانه‌وه‌ ) ، باس له‌ چۆنیه‌تی  وه‌ڵامی كۆمێنته‌كان ده‌ده‌یته‌وه‌ له‌ ڕۆژانه‌ كه‌ كۆمه‌لێك به‌سه‌رهاتی به‌هێز و كاریگه‌ری سه‌رده‌می جیاواز له‌خۆی ده‌گرێ له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ تاكو سه‌رده‌مانی ئێستا له‌ زانایان و نوسه‌ران و سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌خۆی ده‌گرێ".
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئارام محه‌مه‌د ووتی " نووسینه‌كان، هه‌ندێكیان له‌كوردی وه‌رگێڕدراون بۆ زمانی ئینگلیزی به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌عه‌ره‌بی بۆ كوردی و ئینگلیزی". 
له‌ باره‌ی كتێبی دووه‌می نووسه‌ر ئارام محه‌مه‌د ووتی " كتێبی (وته‌ جوان  و كاریگه‌ره‌كان)،  وته‌ی هه‌ره‌ جوانی زانایان و دانایان له‌خۆی ده‌گرێ كه‌ بۆ گشت ڕۆژگارێك گونجاون و پڕ به‌به‌هان". 
له‌ كۆتایی دا نووسه‌ر و وه‌رگێر ئارام ووتی " ئه‌م دووكتێبه‌ گرنكی خۆی هه‌یه‌،زۆریش پێویستن بۆ هه‌موو چین و وتووێژه‌كانی كۆمه‌لگامان ،لێره‌دا،زۆر سوپاس بۆ ده‌سته‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی كه‌ ئه‌ركیان كێشا به‌ چاپكردنی  هه‌ردوو كتێبه‌كه‌".
شایانی باس نووسه‌ر و وه‌رگێر ئارام مه‌حه‌مه‌د پێشتریش شه‌ش كتێبی تری چاپ و بڵاوكردۆته‌وه‌.
 ئا- كامران
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.