به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی گه‌نجێكی ڕاگه‌یاند كه توندوتیژی خێزانی ئه‌نجامدابوو و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس ببووه‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر - بنکەی پۆلیسی شاوێس تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. ھ. ح) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددەی (7ی توندوتیژی خێزانی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە چەکێکی جۆری دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە، بەڵام هەر زوو توانرا دەستگیر بکرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دەمانچەیەک و چەقۆیەک كه له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوه و ڕادەستی دادگا کراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.