Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:22

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر ئێران له‌ مۆندیال چ ده‌ڵێت؟

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌ ده‌نگی به‌رز و شانازییه‌وه‌ پشتگیری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ كاتژمێر 10:00 به‌ كاتی كوردستان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌، یارییه‌كه‌ش بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت و هه‌ر كامیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ ده‌چێته‌ قۆناغی 16ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.

له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا: یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران یه‌كێك ده‌بێت له‌ پڕبینه‌رترین یارییه‌كانی مۆندیال، به‌تایبه‌تیش بۆ ستافی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ده‌نگی به‌رز و شانازییه‌وه‌ پشتگیری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هاوار بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ناشی شارنه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك مافی خۆیه‌تی یاری بۆ گه‌له‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی شانازی پێوه‌ بكات و ناویان به‌رز بكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌مشه‌و ده‌بینین كه‌ چۆن وه‌رزش ده‌توانیت سیاسه‌ت تێپه‌ڕێنێ و هه‌واداران له‌ ده‌وری یه‌كێتی میلـله‌تان و خۆشه‌ویستی و یارییه‌كی جوان كۆ بكاته‌وه‌.

جێی باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می مۆندیال 3 خاڵی هه‌یه‌ و دوای هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا كه‌ 4 خاڵی هه‌یه‌، له‌ ڕیزبه‌ندی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كان دێت، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكایش 2 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ ڕیزی سێیه‌مه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی ویڵزیش به‌ خاڵێك له‌ ریزی چواره‌م و كۆتاییه‌، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 هه‌یه‌ به‌و مه‌رجه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.