ئه‌مڕۆ سێشه‌م له دیدارێكدا له‌نێوان وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی كاره‌كانی دروستكردنی سێ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كرا كه كاره‌كان تێیاندا ته‌واوبووه و ئاماده‌ن بۆ ده‌ستبه‌كاربوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ کلێمنس زێمتنەر کونسڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه.
راشیگه‌یاند: له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پڕۆژە تەوابووەکانی وڵاتی ئەڵمانیا کە ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی GIZ تەواو بووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کرا، بە تایبەتیش ڕێکارەکانی کردنەوە و دەسبەکاربوونی هەرسێ نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە سلێمانی، فریاکەوتن لە دهۆک و بەحرکە لە هەولێر بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پەلهكردن لە دامەزراندنی کارمەندان و فەمانبەرانی پێویست بۆ هه‌رسێ نه‌خۆشخانه‌كه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی بێ پایانی ئاراسته‌ی وڵاتی ئەڵمانیا و ڕێکخراوی GIZ ی کرد کە لە ساڵانی ڕابردوو و تا ئێستاش ڕۆڵی گەورەیان لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی دامودەزگاکانی تەندروستی هەبووە، چەندینجاریش پڕۆژەی گەورە و خێرخوازی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.