Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:43

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و و سبه‌ی بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و نمه‌باران له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و سبه‌ی چوارشه‌میش بارانبارینه‌كه‌ سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت و هه‌وره‌تریشقه‌ و به‌فربارینیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و سێشه‌م ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لەگەڵ بارینى نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌م ئاماژه‌ی دا: لە کاتەکانى بەیانى زووی سبه‌ی چوارشه‌م شەپۆلێ بارانبارین شۆڕ دەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت، هه‌روه‌ها هەندێ کاتیش هەورە تریشقەشى لە گەڵدا دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌سه‌ر لووتكه‌ی شاخه‌ سنوورییه‌كان به‌فر ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.