وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م هۆشداری دا له ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له په‌تاكه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆڕۆنا سروشتی وایه به‌شێوه‌ی شه‌پۆڵ بڵاو ده‌بێته‌وه، زیادبوونی ئێستای تووشبووانی په‌تاكه‌ش له عێراق كه‌مێك زیاد و ڕوو له به‌رزبوونه.
ڕاشیگه‌یاند: زیادبوونه‌كه‌ی ئێستاش وه‌ك شه‌پۆڵه‌كانی پێشووتر نییه، ده‌كرێت توند بێت و گۆڕانی نوێش ده‌ربكه‌وێت، بێگومان ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ڕێژه‌ی پابه‌ندبوون به ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌وه، به‌داخه‌وه كه تا ئێستا له عێراق وه‌رگرتنی ڤاكسین له خوار ڕێژه‌ی پێویسته‌وه‌یه.
سه‌یف به‌در ئاماژه‌شی دا: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌میشه جه‌ختمان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان و وه‌رگرتنی ته‌واوی ژه‌مه‌كانی ڤاكسین كردۆته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڤاكسینه‌كان سه‌لماندوویانه كاریگه‌رییه‌كانیان دژی تووشبوون و ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی پاراستنی مرۆڤ له په‌تای كۆڤید 19 و هاوشێوه‌كانی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.