خۆپیشاندان لهشارهكانی كوردستانی ئێران و شارهكانی دیكهوه بهردهوامه و هێزه ئهمنییهكانیش بهردهوامن لهڕفاندنی خۆپیشاندهران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: رۆژی پێنجشهممهی رابردوو، ڕامین سەیدی و ڕوحوڵڵا ڕەحیمی، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێنردراون.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، پاش 24 كاتژمێر لهدهستگیركرانی ئهو دوو هاووڵاتییه، یووسف مورادی و ئەحمەد مورادی لە بەنزینخانەیەکی شاری ئابدانان ڕفێندراون و سەرلەئێوارەی ڕۆژی ههینی ، دوو برای دیکە بە ناوەکانی ئەمین فەرزی و محەممەد فەرزی لە ماڵی خۆیاندا دەستگیركراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ڕێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر و ڕفاندنەکان و سەرکوتی خەڵکی شاری ئابدانان لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانەوە، ڕۆژی شەممەی رابردوو، ئیحسان مونشیزادە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە و هاوکات لەگەڵ ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە، بە لێدان بێڕێزی و سووکایەتیشیان بە دایک و باوکی ئەو ناوبراو کردووە، لە وکاتەوە تاکوو ئێستا دوو منداڵی 5 ساڵە و 10 ساڵەی ئەو دایک و باوکە بە هۆی ترسان لە ئاکامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا بارودۆخی تەندروستی و دەروونییان ناجێگیرە.
رێكخراوهكه راشیگهیاندووه، هەروەها چەند هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سۆنیا شەریفی، تەمەن 17 ساڵ، ئەمیر حوسێن مووسەوی، تەمەن 14 ساڵ و هەروەها محەممەد قاسمی، ڕامین سولەیمانی، یاسر ئەنساری، ئەبووزەڕ خەلیلی و پووریا محەممەدزادە، هەر لەو ڕۆژەدا ڕفێندراون.
هەنگاو زانیویەتی کە سۆنیا شەریفی بۆ بەندی ئافرهتانی بەندیخانەی حکومەت لە شاری ئیلام گوازتراوتەوە و بارودۆخی دەروونیی ناوبراو ناجێگیرە.
هەروەها ڕۆژی شەممە،29ی خەزەڵوەر، ئەمیرڕەزا مووسەوی، میلاد ئەنساری، موسەدق بەیگی، مەهدی شاهمورادی و محەممەد خەلیلی، لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیراوەکان لەو شارە ڕفێندراون.
ناوەندە سەرکوتکەرەکانی حکومەت جارێکی تر لە ڕۆژی هەینی، 4ی سەرماوەز هێرشیان کردووەتەوە سەر شاری ئابدانان و هاووڵاتییەکی تر بە ناوی ئەمیر محەممەد بەیگیپوور لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، 4ی سەرماوەز، ئەشکان ئەحمەدی تەمەن 18 ساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.
لە درێژەی ئەم ڕەوتەدا ڕۆژی دووشەممە، 7ی سەرماوەز، جیا لە عەلیڕەزا حوسێنی و سینا حەقیر، دوو مێرمنداڵی تەمەن 17 ساڵ بە ناوەکانی محەممەد مەهدی محەممەدی و مەهدی جەوشەن لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو هاووڵاتییانە لە بەرەبەیانی و بە هێرشی دڕندانە لەناو ماڵی خۆیاندا ڕفێندراون و ناوەندە سەرکوتکەرەکان هەڕەشەیان لە ئەندامانی بنەماڵەکانیشیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.