Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:31

جامی جیهانیی قەتەر 2022... ئەمریکا ماڵئاوایی بە ئێران کرد و خۆی بۆ قۆناغی 16 سەرکەوت

کوردستان TV
100%


ئەمریکا، لە سێیەم یاریدا لە میانی یارییەکانی گرووپی Bی مۆندیالی قەتەر 2022، بە ئەنجامی 1-0 لە ئێرانی بردەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای ئەلسەمامە و بە ئامادەبوونی 42 هەزار 172 هاندەر بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەمریکا کۆتایی هات.
گۆڵەکەی هەڵبژاردەی ئەمریکا لە خولەکی 38دا لە رێگەی پۆلیسیچ تۆمارکرا و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
هەڵبژاردەی ئەمریکا، بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە و وەکو دووەمی گرووپی B سەرکەوت بۆ قۆناغی 16. هەڵبژاردەی ئەمریکا لە قۆناغی 16دا رووبەڕووی هۆڵەندای یەکەمی گرووپی A دەبێتەوە.
یاریی نێوان هۆڵەندا و ئەمریکا، رۆژی 3ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 18:00 لە یاریگای خەلیفە بەڕێوەدەچێت و براوەی ئەو یارییە بۆ یاریی چارەگی کۆتایی سەردەکەوێت.
هاوکات، هەڵبژاردەی ئێران بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەمدا مایەوە و ماڵئاوایی لە مۆندیالی قەتەر 2022 کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.