Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:14

جامی جیهانیی... هۆڵەندا بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال سەرکەوت و قەتەريش بەبێ خاڵ ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد

کوردستان TV
100%


لە سێیەم یاریی گرووپی A لە میانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی قەتەری بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوەچوو و گۆڵەکانی هۆڵەندا لە خولەکی 26 لە ریگەی کۆدی گاکپۆ و لە خولەکی49دا فرانک دیۆنگ تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە، هۆڵەندا کۆی خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە و بە پلەی یەکەمی گرووپی A سەرکەوت بۆ قۆناعی 16 و چاوەڕێی دووەمی گرووپی B دەکات کە ئەگەری هەیە یەکێک بێت لە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، ئێران، ئەمریکا یان وێڵز.
هەڵبژاردەی قەتەری خاوەن ماڵیش، تامی سێیەم دۆراندنی لەسەریەک چێشت و بەبێ خاڵ ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.