ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئاسمان و كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەشوهەوا كە ئێستا بارانبارین لەبەشێكی ناوچەكاندا دەستی پێكردوە و لەكاتەكانی ئایندەشدا هەور زیاتر چردەبێتەوە لە ئاسمانی ناوچەكەدا لەگەڵ چالاكبوونی هەورە تریشقەدا بەرێژە و بڕی جیاواز باران لەزۆربەی ناوچەكاندا دەستپێدەكات و تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی ئەمێنێتەوە.
هەروەها دەڵێت: لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ باران بارین بەردەوامی ئەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە 1-12-2022 كاریگەرییەكانی كۆتایی دێت و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ .
دەشڵێت: پلەكانی گەرما بۆ سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 تا 15 كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵاتەوە .
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 30 - 11- 2022
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا , هەندێ کات باران بارین زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبێت , لەسەنتەری پارێزگاکان لەئێوارەدا بارانی زیاتر دەبێت , لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە , هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دەبێت .
خێراى با / مامناوەند دەبێت (20- 30) کم/ک, هەندێ کات چالاک دەبێت.
ئاراستەی با/ باشوورى رۆژئاوادەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-4 ) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى پێنج شەممە 01 - 12 - 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا , لەگەڵ دروست بوونی تەم لەناوچە شاخاویەکاندا .
پلەکانی گەرما /بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10- 15) کم/ک .
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 30 - 11 - 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.