لە نامەیەكدا كە لە لایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دوای شەڕی ئێرانەوە دەرچووە، داوا لە هێزە ئەمنییەكان، پۆلیس و ئیتلاعاتییەكانی ڕێژیم كراوە، هەوڵی ناسینەوەی یاخیبووانی ئێرانی، ماڵ و هاوكارەكانیان بدەن.
لە درێژەی نامەكەدا كە بە نهێنی نێردراوە بەڵام كەوتۆتە دەستی هێرشبەرەكان و دابەشكراوە، نووسراوە كە زانیاری دروست ڕادەستی ئەوان كراوە كە هێرشبەرەكان هێرش دەكەنە سەر خەڵك و ماڵ و شوێنی ئەندامان لە ئیتڵاعات و هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی تری ڕژێم، بۆیە داوا كراوە كە ئەندامانی ئەو هێزانە خۆیان و ماڵ و خانەوادەكانیان بپارێزن تا شوێنەكانیان نەدۆزنەوە.
لە نامەكەدا نووسراوە كە خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە بوونەتە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر ڕژێم و هێزەكانی ڕژێم، نەدەبوو ئەوەندە بەردەوام بێت، بۆیە پێویستە توندوتیژی زیاتر بەكاربهێنرێت بۆ كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان، ئەگەر نا بە پێچەوانەوە كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە قورس دەبێت.
هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە ترسی هێرشی خۆپیشاندەران خۆیان حەشار دەدەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.