Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی موسڵ: بەهۆی كەمی دەرمان 50 تووشبووی شێرپەنجە رەوانەی هەولێر كران

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی پسپۆری ئۆنكۆلۆژی نەینەوا ئاشكرای كرد، 50 حاڵەتی شێرپەنجە لە قۆناغی پێشكەوتوو، كە لە دۆخێكی دڵتەزێن و مەترسیداردان، لە پارێزگای نەینەوا بۆ هەولێر گواستراونەوە بۆ مەبەستی چارەسەری خێرا.
دكتۆر ئەحمەد مەحمود، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە موسڵ، ، بە ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی عێراق/ نینا/ی ڕاگەیاندووە، ئەو تووشبووانەی گواستراونەتەوە، لەوانە ئافرەت و منداڵ و لاوو بەساڵاچووی تێدایە كە لە حاڵەتی پێشكەوتنی جددی شێرپەنجەدان ، بەهۆی كەمی دەرمانی چارەسەری و ژەمە كیمیاییەكان لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی موسڵ، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی هەولێر كران.
لای خۆیەوە، د.سیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە هەولێر، دووپاتی كردەوە  كە سەنتەرە تایبەتەكانی چارەسەركردنی جۆرەكانی شێرپەنجە 50 كەسی تووشی شێرپەنجە وەرگرتووە، كە حاڵەتی زۆر سەختیان هەیە و چارەسەریان بۆ دەكرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.