گڕكانی "ماونا لوا" گه‌وره‌ترین گڕكانی جیهانه، ده‌كه‌وێته دورگه‌ی هاوایی له ئه‌مریكا دوای (40) ساڵ ماوه‌ی دوو رۆژه چالاك بۆته‌وه‌و هۆشداری به هاوڵاتیان ده‌درێت.
له ئێستادا ده‌زگای جیۆلیجی ئه‌مریكا، به‌شی گڕكانه‌كان به‌ووردی چاودێری گڕكانه ده‌كه‌ن له‌مبارییه‌وه ده‌ڵێن" تائێستا چالاكبوونه‌وه‌ی گڕكانه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی جێی مه‌ترسی بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا دۆخه‌كه بگۆڕێت".
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، دانیشتوانانی ناوچه‌كه،ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه له ئێستادا به‌شی چاودێری گڕكانه‌كان ،له ئاسمانه‌وه چاودێری شوێنی گڕكانه ده‌كه‌ن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ره‌بیه
ڤیدیۆ..له دوای 40 ساڵ گه‌وره‌ترین گڕكانی جیهان چالاك ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.