Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:33

ئه‌مڕۆ 49 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند"ره‌فیق چالاك" تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان TV
100%


ره‌ فیق چالاك ساڵی 1925 له‌ دایك بووه‌ و ساڵی 1973 كۆچی دوایی كردووه‌،  مامۆستا رفـــیق جـــالاك ناوی ته‌واوی ره‌فیق تۆفیق مه‌حمود ره‌سوڵه‌ ، له‌به‌ر زیره‌كی و لێهاتوویی نازناوی (چالاك) ی دراوه‌تێ ، له‌ ساڵی 1923 له‌گه‌ره‌كی پیرمه‌سوری شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌. خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ سلێمانی و سه‌رسه‌نگ و كۆیه‌ ته‌واوكردووه‌ و ساڵی 1937 له‌ دار المعلمین ریفی وه‌رده‌گیرێت و ساڵی1941 خوێندن ...ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته‌ مامۆستا .
لە ساڵی (1944) لە ( ئیزگەی کوردی بغداد) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر... نوسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە ( مامۆستا)، لەساڵی (1947) داو لەدوای تێکچونی (کۆماری مەهاباد) و لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە لە مامۆستایەتی دەردەکرێت بەهۆی ئەو ووتارە کە لەسەرقەبران بۆ خەڵکەکەی خویندبۆوە .
لە ساڵانی (1950 بۆ 1956) لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) کاری کردووە لە ساڵی (1957) داو لەگەڵ کۆمەڵیک هاوڕێ و هونەر دۆستاندا ڕەزامەندی دامەزراندنی ( کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان) وەردەگرێت و بە یەکەمین سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە هەڵدەبژێردرێت.لە (9)ی حوزەیرانی ساڵی (1963) دا لەگەڵ جەماوەری شارەکەیدا لە حامیەی سلێمانی دەگیرێت و دواتر بە کەفالەتی (500) دینار ئازاد دەکرێت. 
لەساڵی (1973) دا دوا گۆرانی خۆی بەناوی (شوێن کەوتن) لەناو جێگای نەخۆشی دڵ دا تۆمار کرد کە شعری (مستەفا بەگی کوردی) یە. لە ڕۆژی هەینی بەرواری 30-11- 1973لەشاری بەغداد کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی (سەیوانی سلێمانی) بەخاک دەسپێردرێت.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.