له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان، خولی ناوبژیوانی بۆ یاریزانان له‌یانه‌كانی كوردستان و ناوبژیوانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خوله‌كه كاتژمێر2ى پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشه‌ممه1ى12ى 2022، له‌هۆڵی ووشو كۆنفۆ له‌گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و بۆ ڕۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وانه‌بێژی خوله‌كه‌ش عه‌لی سه‌كفان، كه وانه‌بێژێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و دانیشتووی باشووری عێراقه، نوێترین زانیاری و ڕێسا و یاساكانی یاری جۆدۆ بۆ به‌شداربووان له كوڕان له‌یانه‌كان و ناوبژیوانانی كوردستان ڕوونده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونیان له‌یاسا و ڕێسای ئێستای یارییه‌كه به‌مه‌به‌ستی سوود بینیان بۆ چالاكییه‌كانی داهاتوویان.
كاروچاڵاكییه‌كانی یه‌كێـتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
30ى11ى 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.