وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێكردنەوەی ڕێكارەكانی پەتای كۆرۆنای ڕاگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ڕێكارەكانی زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ هەڵگرتنی سنوورداركردن و ڕێكارەكانی خۆپارێزی پەیوەست بە پەتاكە.
لەبڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە كە ڕێكاری وەرگرتنی كارتی كوتانی نێودەوڵەتی (كارتی كۆرۆنا) بۆ گەشتیاران بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەڵوەشاوەتەوەو هەروەها بەستنی دەمامكیش كراوەتە ئارەزوومەندانە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی داوای لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە ، ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە كوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كە لە سەرجەم بنكە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان ، كە كاریگەی هەبووە لە كەمكردنەوەی رێژەی مردن بە پەتاكە.
وەزارەتی تەندروستی ڕێكارەكانی پەتای كۆرۆنا نوێدەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.