مەحمود مورادخانی، خوشكەزای عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە كەناڵی حورەی ڕایگەیاندووە : هیچ زانیارییەكم لەبارەی فەریدەی خوشكم نییە كە دوای ئەوەی لەگرتە ڤیدیۆیەكدا ڕەخنەی لە رژێم گرتووەو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
دەستگیركردنی فەریدە مورادخانی دوای ئەوە دێت كە لەگرتە ڤیدیۆیەكدا داوای لە خەڵكی جیهان كرد، داوا لە حكومەتەكانیان بكەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ڕژێمی ئێران بپچڕێنن.
فەریدە ئەندازیاری شارستانی و چالاكوانێكە و كار بۆ داكۆكیكردن لە مافی دەستبەسەركراوانی ئێرانی دەكات، خۆی لانیكەم دووجار دەستگیركراوە، دواجاریش لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا دوای بڵاوكردنەوەی شیعرێك كە ستایشی شاژنی پێشووی ئێران فەرەح پەهلەوی دەكات.
لەوبارەیەوە مەحمود مورادخانی دەڵێت: گەلی ئێران چیتر ترسیان نییە و ئەو ڕێزەی كە پیاوانی ئایینی لەو وڵاتە بەهرەمەند بوون، نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم دەسەڵاتە هیچ پەیوەندییەكی بە ئایینەوە نییە و بێ وەستان بەردەوامە لە درۆكردن، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە خەڵك چیتر ناترسن و بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان و هەروەها دەنگی ئۆپۆزسیۆن لە ناوەوە هەیە.
كوڕەزای خامنەیی : پیاوانی ئایینی لە ئێران ڕێزیان لەدەستداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.