Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:32

قوتابخانه‌یه‌ك ته‌قێنرایه‌وه‌ و ده‌یان قوتابی بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان قوتابی كوژران و بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ ناوچه‌ی سامانجان له‌ باكوری ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌، زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ تا ئێستا ته‌رمی 23 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها 30ی تریش بریندار بوون كه‌ زۆرینه‌یان قوتابییانی قوتابخانه‌كه‌ بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی قوتابییان و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌ ئاینییه‌كه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ بۆمبێكی دانراو و ئاماده‌كراو بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ش تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌ فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.