هەردوو لیژنەی باڵای وەزاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی جەخت دەکەنەوە کە ئەم قۆناغە گرنگە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەردوو لیژنەی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حک٣ومەتی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی 11ـی 2022، لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند دۆسیەیەک کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
ڕاشیگەیاند: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی ڕێڕەوی وەزاری کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکوومەتی نوێ لەسەری ڕێککەوتن و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پەسەند کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆ کران.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.