Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:29

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق چەند پرسێک گرنگ تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە، چەند پرس و دۆسیەیەکی گرنگیان تاوتوێ کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ‌30ـی 11ـی 2022، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له ‌شوێنی‌ مانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له ‌به‌غداد، پێشوازی كرد له‌ ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا لە عێراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: تاوتوێی‌ کۆمەڵێک دۆسیه‌ و پرسی‌ گرنگیان کرد، لەگەڵ ڕێگه‌چاره‌ی‌ پته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

باسی لەوەش کردووە کە تاوتوێ و گفتوگۆ له‌بارەی کۆمەڵێک دۆسییه‌ و پرسی‌ گرنگ و بابه‌ته‌كانی‌ جێی‌ بایه‌خی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوولا كرا و د. شاخه‌وان داوای کرد بایەخ بدرێت به ‌پته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌شی‌  نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش و به‌رده‌وامیدان به‌ پشتیوانیکردنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ عێراق بتوانێت قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و به‌ره‌نگاری‌ ئاستەنگەکان ببێته‌وه‌ و كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییانی‌ بكات له ‌سه‌رتاسه‌ری‌ وڵات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.