به‌هۆی ئه‌و ڕێژه بارانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق باریوه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی چاوخشانه‌وه به پلانی كشتوكاڵی زستانه و فراوانكردنی ناوچه‌ی كشتوكاڵی له ته‌واوی سنووری خاكی عێراقدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه بڕیاری دا كه بۆ ساڵی ئاینده ڕووبه‌ری یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی زیاد بكرێ، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ ساڵی داهاتوو له سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ 2500 ملیۆن دۆنم به‌رزكرایه‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق مژده‌یه‌كی خۆش ده‌بێت بۆ جوتیاران كه بۆ ساڵی داهاتوو ناوچه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان فراوانتر بكه‌ن و به‌روبوومی زیاتر بچێنن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه فراوانكردنی ناوچه كشتوكاڵ زۆرینه‌یان له نزیك ڕووبار و كانی و كه‌ناڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوی سروشتی ده‌بێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی لیژنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژه‌یه‌كی باشی باران له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان باری و تاڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسی وشكه‌ساڵی له وڵات ڕه‌وانده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.