ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌دیزاینی نوێی شه‌قام و كه‌ندی كۆڕنیش ئه‌نجامدرا و به ته‌واوبوونی دیزاینه‌كه‌ش ناوچه‌كه ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری به‌راچاو له هه‌ولێری پایته‌خت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دوو توێژینه‌وه دەربارەی قۆناغی دیزاینکردنی شەقامی کۆڕنیش پێشکەش کران.
مەبەستی سەرەکی لە پێشکەشکردنی ئەو توێژینه‌وانه جەختکردنەوە بوو لەسەر خستنەڕووی بەشی دووەمی شەقامی کۆرنیش، هاوکات بەده‌رخستنی ئەو گرفتانەی ناوچەکە و دەوروبەری کۆرنیش کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و گونجاو بۆ ئەگەری هەر جۆرە کێشەیەك کە لە پرۆسەی دیزاینکردنی کەندی کۆرنیشدا دێتە پێش.
توێژینه‌وه‌کان بە چەندین پرسیار و پێشنیاز و ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆکە و ڕووکەشکردنی گرفتەکانی بەردەمی دەوڵەمەندترکران و جەخت لەسەر ئالییەتی چارەسەرییەکان و چەند راسپاردەیەك بۆ سەرخستنی پرۆژەی ستراتیژی کەندی کۆرنیش کرا.
جێی باسه به ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی دیزاینكردنی کەندی کۆڕنیش، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری به‌رچاو لە هه‌ولێری پایته‌خت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.