وه‌زیری كاره‌بای عێراق له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم له شاری به‌غدا، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان سوودێكی زۆریان له پێشكه‌وتنه‌كانی كاره‌با و سیسته‌می نوێی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێمان وه‌رگرتووه.
ئەمڕۆ سێشەم کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای حکوومەتی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەت و باشکردنی دۆخی کارەبا گفتوگۆیان کرد.
وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێم بە کورتەیەک باسی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم سێکتەره‌کانی کارەبای کرد و رایگەیاند "لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دانانی سیستەمی پێوەری زیرەک توانیویەتی دادپەروەریی دابەشکردنی کارەبا بۆ هاوبەشانی دابین بکات."
لای خۆشییەوە وەزیری کارەبای عێراق سوپاسی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکارێکی باش بوونە بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ئاوارەکان و سوودێکی زۆریان وەرگرتووە لە پێشکەوتنەکانی کارەبای هەرێم لە پڕۆژەکان و سیستەمە نوێیەکانی بەرهەمهێنانی کارەبادا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوو رێککەوتن ئەو جۆرە دیدار و کۆبوونەوانە لەنێوان هەردوو وەزارەت بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتوانن باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتییان بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.