Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:36

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی 11ـی 2022 دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ڕ. خ. ح.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر لە شەقامی (150) مەتری.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و شوشەی پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا، ئێستا بە بڕیاری دادوەر، دەستبەسەرە و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ماددەھۆشبەرەکان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.