Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:49

محه‌مه‌د شیاع سوودانی گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئێران هێنا و سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌یشته‌وه‌ شاری به‌غدای پایته‌خت.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به‌ گه‌شته‌ فه‌رمییه‌ دوو ڕۆژییه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا، له‌م گه‌شته‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران ئه‌نجام دا.

سوودانی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌م گه‌یشتبووه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران پێشوازی لێ كرابوو.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا دوێنێ سێشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوی به‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كه‌وتبوو.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورا و حوسێن ئه‌میر عه‌بد ئالهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆببووه‌وه‌‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تاوتوێ كردبوو، له‌وانه‌ بارودۆخی سیاسی، هه‌ماهه‌نگی ئایینی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاوكاری له‌بواری ئاسایش، وزه‌، وه‌به‌رهێنانی، گه‌شتیاری، سه‌ردانانی ئایینی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌گاكانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، باشتركردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی ‌له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌ردانی شاری مه‌شهه‌د و مه‌رقه‌دی ئیمام عه‌لی كوڕی ڕه‌زای له‌و شاره‌دا كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.