Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:34

کەشناسی: پێشبینی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەکرێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە 30ـی 11ـی 2022 بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە بەشێکی ناوچەکانیش پێشبینی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەکرێت.

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینەی دوایی کە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بۆ ئەمشەویش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکاندا.

ڕاشیگەیاند: هەندێجار ئەگەری گۆڕانی بۆ تاوەباران هەیە، لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای شاری هەولێر پێشبینی لێزمەباران و بروسکە دەکرێ، لە کاتەکانی بەرەبەیاندا کەش ئاسایی دەبێتەوە.

کەشناسی هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12کاتژمێری ڕابردووی بە ملم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

ئاکرێ 15

بامەڕنی 32.4

بازیان 8.8

دەربەند 13.8

دووکان 2.6

حاجی ئۆمەران 9.6

هەڵەبجە 8

هەڵشۆ 13.4

کەلار 4

کانی ماسی  24.2

مانگیش 28.8

مەیدان 10.8

سۆران 5.2

هەولێر : دڵۆپ

سلێمانی 22

دهۆک 9.3

کەرکووک: دڵۆپ

زاخۆ 11

چەمچەماڵ 1.8

شەمامک 0.4

دووز: دڵۆپ

خانەقین: دڵۆپ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.