ئه‌مشه‌و چوارشه‌م به‌هۆی بارانی زۆر و لێزمه‌بارانه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای دهۆك لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو دروست بووه و پارێزگاریش تیمه‌كانی راسپاردووه به خێرایی به هانای هاووڵاتییانه‌وه بچن.
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له‌باره‌ی دروستبوونی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی بارانبارینی زۆره‌وه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له سنووری پارێزگای دهۆك به داخه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو دروست بووه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوون له به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانی و ته‌ندروستی ڕاسپێردراون به خێرایی به پیل هاووڵاتییانه‌وه بچن و كێشه و گرفته‌كان به خێرایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ئاو و ڕۆیشتنی.
لای خۆشییه‌وه به‌رگریی شارستانی دهۆك ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بنكه‌ی نزار توانیویانه دوو ئافره‌ت ڕزگار بكه‌ن كه له‌نێو خانوویه‌كدا به‌هۆی دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو گیریان خواردبوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری پارێزگای دهۆك باریوه، ئاستی ئاو بڵندبووه و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك چۆته نێو ماڵانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جگه له زیانه ماددییه‌كان، خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی له سنووری پارێزگای دهۆك به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تۆمار نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.