ئەمشەو چوارشه‌م لە گوندی ئۆمەراوەی سەر بە شاره‌دێی گەڵاڵەی باڵەکایەتی، بەهۆی داڕمانی شاخ زیانێکی زۆری ماددی بەر ئاژەڵدارێکی گوندەکە کەوت.
سوارا ئەکڕەم قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە گوندی ئۆمەراوە بەهۆی داڕمانی شاخ هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ بە تەواوی داڕماوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
ڕاشیگه‌یاند: هەر له كاتی ڕووداوه‌كه و داڕمانی شاخه‌كه خاوەنەکەی ئاژەڵەکانی دەربازکردوون و هەندێکیش لەبن داروپەردووی خانووەکە ماون.
قایمقامی چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی و ئاسایش لە شوێنەکەن، هه‌روه‌ها تیمی پاراستنی ڕێگاوبانیش راسپێردراون بۆ ئەوەی بچنە شوێنەکە بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵانەی گیریان خواردووە رزگاری بکرێن و هەر ئەمشەو بتوانن کۆنکرێتی خانووەکە لاببەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ك زانیاریی زیانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا 30 سه‌رمه‌ڕ له‌ژێر خانووه ڕووخاوه‌كه ماون و هه‌روه‌ها دوو لۆری ئالیكیش له‌ناوچوون.
كوردستان تیڤی/ كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.