Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:31

لە سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە مۆتێلێک دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی لێچوونی غازەوە و بۆ ڕوونەدانی کارەساتی نەخوازراو ئەمشەو چوارشەممە 30ـی 11ـی 2022 مۆتێلێک لەلایەن قایمقامییەتی سلێمانییەوە دادەخرێت.

قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی نەپشکنینی سیستەمی غازەکەیی و لێچوونییەوە، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی مۆتێلێک دادەخەن.

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لێژنەکە ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە بە هەبوونی لیکی غاز لە سیستەمەکەیدا، سەردانی تیمەکان دەرکەوت کە سیستەمی غازی مۆتێلێک لێچوونی هەیە، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی میوانەکانی چۆڵ کران و مۆتێلەکەش داخرا.

ڕاشیگەیاند: بۆ ڕوونەدانی کارەساتی نەخوازراو، پێویستە شەش مانگ جارێک ستستەمی غاز پشکنینی بۆ بکرێت و لە کاتی هەبوونی کەموکورتیدا چارەسەر بکرێت.

ڕێکان جەمال ئاماژەی بەوەش دا کە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی ئەو شوێنە گشتییانەی سیستەمی غازیان هەیە پشکنین بۆ سیستمەکەیان بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی سەردانی لێژنە هاوبەشەکان داخستنیان بۆ نەکەن و سزای خاوەنەکەشی نەدەن.

سەرۆکی لێژنەکە ڕوونیشی کردەوە کە لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان و میوانانی مۆتێلەکە، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی مۆتێلەکە دادەخرێت تاوەکو ئەوکاتەی دڵنیایی تەواو لە سیستمەکەی دەدات، پاشان دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.