Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:35

شەش ملیۆن كەس لە ئەفغانستان دووچاری قەیرانی دابینكردنی خۆراك بوونەتەوە

کوردستان TV
100%

رامیز ئالاكبارۆڤ، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئەفغانستان، رایگەیاند پلەكانی گەرما لە ژمارەیەك ناوچەی ئەفغانستان تاكو خوار 25 پلە دابەزیووە.
ئالاكبارۆڤ ئاماژەی بەوە دا كە بۆ ئامادەكارییەكان بۆ زستان پێویستییان بە 768 ملیۆن دۆلارە، گوتی: "بەر لە كۆتایی ساڵیش پێویستیمان بە 614 ملیۆن دۆلارە".
رامیز ئالاكبارۆڤ بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی كە شەش ملیۆن كەس لە ئەفغانستان دووچاری قەیرانی خۆراك بوونەتەوە، جەختی لەوە كردەوە كە ئەمە نیشانی دەدا قەیرانی دابینكردنی خۆراك گەیشتووەتە ئاستێكی بەرز.
نەتەوە یەكگرتووەكان پێی وایە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی ئەفغانستان (زیاتر لە 28 ملیۆن كەس) لە 2023 پێویستی بە هاوكاری مرۆیی دەبێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.