ئاراس جەبار ، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەمە 1-12-2022 هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری لاوازی پاڵەپەستۆیەكی بەرزی هەوا كە بۆ ماوەی چەند رۆژێك تا رۆژی سێشەمە 6-12-2022 لەسەر ناوچەكانمان جێگیر ئەبێت .
هەروەها دەڵێت: لەو ماوەیەدا كەش زیاتر بەشێوەیەكی سەقامگیر و ئاسمانی ناوچەكەش بەزۆری كات لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەگۆرێت و ئەگەری بارانبارین نابێت ، پلەكانی گەرماش لە رۆژی پێنج شەممەوە3 تا 4 پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە تا ماوەی كاریگەری ئەم بەرزە پاڵەپەستۆیە بەم شێوەیە پلەكانی گەرما جێگیر ئەبێت .
دەشڵێت: لە هەفتەی ئایندە رۆژی سێشەمەوە 6-12-2022 بۆ كۆتایی هەفتە ئەگەر هەیە لەم ماوەیەدا نزمەپاڵەپەستۆیەك لە دەریای ناوەراستەوە كاریگەری بكاتەوە سەر كەشی ناوچەكانمان و بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵدا ئەبێت كە ئەبێتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاو لە پلەكانی گەرما و زیاتر ساردبوونی كەش و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا و بارانی مامناوەند و زستانەیی لەناوچەكەدا .
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 1 - 12- 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەمی پچر پچر لە ناوچە شاخاویيەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10- 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری رۆژئاوادەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
هەینی 2 - 12 - 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما /نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10- 20) کم/ک .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 1 - 12 - 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.