دهروازهی نێودهوڵهتی حاجی ئۆمهران سهبارهت به رێككارهكانی بهرهنگاربوونهوهی كۆڕۆنا گهشتیاران ئاگاداردهكاتهوه.
دهقی ئاگادارییهكه:
ئاگاداری
ئاگاداری هەموو گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی و شۆفێران و هاولاتیانی خوشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەین :
دوا بە دوای نووسراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (٢٠١٢٩) لە (٢٠٢٢/١١/٣٠) :
لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بۆ هاتن و چوونی گەشتیارانی (ناوخۆ و بیانی) لە هەرێمی کوردستان بۆ وەلاتی ئێران و لە وەلاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەمرۆ پێنج شەممە بەرواری (٢٠٢٢/١٢/١) پێویست بە (کارتی ڤاکسینی کورونا) یان (بروانامەی پشکنینی کورونا) ناکات و داوایان لێ ناکرێت، بۆیە گەشتیارانی خۆشەویست دەتوانن بە بێ گرفت و بە بێ هەبوونی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن.
تێبینی:
ئەم بریارە تەنیا پەیوەستە بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پەیوەندی بە رێنماییەکانی تەندروستی وەلاتی ئێرانەوە نییە کە تاکو ئێستا داوای کارتی ڤاکسین یان بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا دەکەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی
دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران
هاوكات عەبدلوەهاب محەمەد ، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی دەروازەی سنووریی تایبەت بۆ كوردستان تیڤی رايگەیاند: چیدیكە تێستی كۆرۆنا لە دەروازێ ئیبراهیم خەلیل ئەنجام نادرێت و هاووڵاتیان دەتوانن بە بێ تێستی كۆرۆناو ڤاكسین كارت هاتوچۆ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.