Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:35

لە دهۆک 62 هەزار مەتر دووجا کێڵگە لە مین و تەقەمەنی پاک کرایەوە

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی MAG ڕووبەری زیاتر لە (62)م2 زەوی لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی پاک کردووەتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراون.
لە گوندی شەریفا سەر بە قەزای ئامێدی، لە کێڵگەی مینی (مەلا قاقیچکێ) ڕووبەری 50 هەزار مەتر دووجا دوای پاککردنەوەی لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ناحیەی دەرکارێ کێڵگە مینی (خرابێ ڕەشوی) بە ڕووبەری 12 هەزار مەتر دووجا دوای پاککردنەوەی لە مین و تەقەمەنی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە.
ئەو کێڵگانەی پاک کراونەتەوە، دەتوانرێ بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و ئاودێری و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان سوودی لێوەربگیرێت. هەندێکیشیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە سوودی لێ وەرگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.