سه‌باره‌ت به رووبه‌روو بونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیاو به‌لجیكا له كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌م، زلاتكۆ دالیچ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه نابێت به چاوێكی كه‌م سه‌یری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بكرێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌توانان له ریزی تیپه‌كه‌یان، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دالیچ گوتی له دوو یاری ڕابردووی به‌لجیكا، خراپی ئاستی هاوكارانی دی برۆین و هازارد به‌و مانایه نیه كه ئه‌وان هه‌لبژارده‌یه‌كی ئاسانن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وان تیپی گه‌وره‌ن و زوو ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان.
له كۆتایی قسه‌كانیدا دالیچ جەختی لەسەر پێویستی یاریکردن بە بژاردەی بردنەوە کردەوە، ئه‌ویش له‌پێناو دڵنیابوون له گه‌یشتن بۆ قۆناغی شازده.
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا: نابێت به چاوێكی كه‌م سه‌یری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.