سه‌باره‌ت به یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو كۆستاریكا له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر، هانز فلیك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه پێویسته ڕێز له هه‌لبژارده‌ی كۆستاریكا بگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له جامی جیهان یاری بكات، بێگومان تیپێكی به‌هێزه‌و به ئاسانی ئه‌و مافه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه ده‌بێت به پلانێكی تۆكمه رووبه‌روویان ببنه‌وه.
فلیك گوتیشی، له دوو یاری ڕابردوو كۆستاریكا ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردوه، بۆیه پێویسته به هه‌مان ئاستی یاری رابردوومان له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا رووبه‌رووی كۆستاریكا ببینه‌وه بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی داهاتوو و درێژه‌دان به ركابه‌ریه‌كانی جامی جیهان.
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا: ده‌بێت به‌پلانێكی تۆكمه رووبه‌رووی كۆستاریكا ببینه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.