Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:47

وڵاتانی ڕۆژئاوا : لە ئایندەیەكی نزیكدا تەقینەوەی زیاتر لە توركیا ڕوودەدات

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئاژانسێكی هەواڵی ڕۆیتەرز، سێ وڵاتی ڕۆژئاوایی لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكانیانەوە لە توركیا هاووڵاتییانی خۆیان لەو وڵاتە ئاگادار كردووەتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە كە دۆخی ئەمنی توركیا تێكدەچێت و ئاڵۆزتر دەبێت، هەروەها لە ئایندەیەكی نزیكدا تەقینەوەی زیاتر لە توركیا ڕوودەدات بەتایبەتی لە ئەنقەرە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانمان دەكەین سەردانی فڕۆكەخانەكانی توركیا نەكەن و نەچنە مۆڵ و شوێنە گشتیەكان و وریا بن.
سەرچاوەكە هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزیری بەرگری سربیا هاووڵاتیانی خۆی لە توركیا ئاگادار كردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: دۆخی ئەمنی توركیا تادێت خراپتر دەبێت، بۆیە پێویستە سربییەكان لە توركیا وریا بن و خۆیان بپارێزن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشكرای كردووە كە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و ئیدارەی ئاسایشی توركیا و وەزارەتی ناوخۆی توركیا لەسەر ئەم بابەتە قسەیان كردووە، بەڵام ئەو بەرپرسانە ئامادە نەبوون وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.