Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:26

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە فێڵی لەھاوڵاتیان کردوەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌1ی12ی2022، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک کە فێڵی لێکردوون، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا تۆمەتبار (ز، س، أ) لەدایکبووی 1983 بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تۆمەتباری ناوبراو لەبنکەی پۆلیسی کوردسات و بەختیاری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان داواکراو بووەو سکاڵای لەسەر بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.