تیمی لەناو بردنی مین لە دەزگای گشتیی کاروباری مین، بە ئامادەبوونی عەلی عهبدولرهحمان بەڕێوەبەری گشتیی دەزگاکە، زیاتر لە (500) مین و تەقەمەنیی جەنگی لە چاڵی چۆمبالۆک لە سنوری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان تەقاندییەوە و لەناوی برد.
لە دوو چالاکیی دیکەشدا لە سنووری ناحیەی سیدەکان و قەزای کۆیە نزیکەی ۵٠ مینی دژە کەسی و چەند تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران.
دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەرییەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر کار و چالاکییەکانی بۆ هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی ئەو مین و تەقەمەنیانەی کە مەترسین بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و ژینگەی هەرێمی کوردستان.
سەدان مین و پاشماوەی جەنگی لە سنوری پارێزگای هەولێر لەناو بران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.