ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-12-2022 ، سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، لە ئەنجامی داڕمانی سەقفی كۆگایەكی یەكێك لە قوتابخانەكانی پارێزگای دیوانیە، 16 قوتابی بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بەهۆی داڕمانی سەقفی كۆگایەكی ئاوەڕۆی جێهێڵراو لە قوتابخانەیەكی دیوانییە، 16 قوتابی بە سووكی بریندار بوون.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.