موقدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانمان چەند ئافرەتێكیان لە شەقامێكی گشتی دەستگیركرد كە لە پاڵ كاری فاڵچییەتی و سواڵكردن، كاری لەشفرۆشیان ئەنجام دەدا.
هەروەها گوتی: ژمارەی ئافرەتە دەستگیركراوەكان 22 ئافرەتە كەوا شەش كەسیان خەڵكی سوریان و سێ كەسیشیان هی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانن، كەسێكیشیان خەڵكی وڵاتی ئێرانە، سێ كەسی دیكەش خەڵكی موسڵن، نۆ كەسیشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: لە ئێستادا هەر 22 ئافرەتەكە دەستگیركراون و پەڕوای لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە، بۆ ئەوەی رێرەوی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر.
هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشدا كە ئافرەتە دەستگیركراوەكان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە.
پۆلیسی هەولێر: 22 ئافرەت دەستگیركران كە كاری فاڵچییەتی و سواڵكردن و لەشفرۆشیان ئەنجام دەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.