به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند كه چه‌ند هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با تێكچووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له شاری سلێمانی بێ كاره‌با ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی سلێمانی دەکەینەوە کە بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە کارکەوتووە کە بریتین لە (هێڵی 132 کەی ڤی دەربەندیخان - ئەزمەڕ) کە وێستگەی گۆڕینی کارەبای (کازیوە)ی لەسەرە، لەگەڵ (هێڵی 132 کەی ڤی تاسڵوجە -کوردسات) کە وێستگەی مۆبایلی (هەواری شار)ی لەسەرە.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌م هێڵانه، ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانەوە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبان.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا تیمەکانی بەشی چاکسازی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.