له دانیشتنی رۆژی شه‌مووی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كابینه وزارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واو ده‌كرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه ده‌درێت كه تایبه‌تن به به‌شی كورد له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕگه و پڕۆگرامه‌كانی دانیشتنی رۆژی شه‌مووی داهاتووی په‌رله‌مانی بڵاو كرده‌وه، یه‌كێك له بڕگه‌كانیش ته‌واوكردنی كابینه وزارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه، دانیشتنی په‌رله‌مان كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مووی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات، یه‌كه‌م بڕگه‌ش ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زیری نوێیه‌كه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو ده‌نگی به كابینه وزارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دا و له‌و رۆژه‌دا 14 وه‌زیر هه‌ڵبژێردران، دواتریش له چه‌ند كاتێكی جیاوازی تردا له كۆی پۆستی 21 وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق، چه‌ند وه‌زیرێكی تریش هه‌ڵبژێردران و ده‌نگیان له‌سه‌ر درا.
ئه‌وه‌ی ئێستا ماوه ته‌نیا دوو پۆستی وه‌زیرن ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت كه تایبه‌تن به كورد، بڕیاره رۆژی شه‌مووی داهاتووش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ردوو پۆسته وزارییه‌كه بدرێت و به فه‌رمی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ته‌واو بكرێت.
ئه‌و دوو پۆسته وزارییه‌ی كه بڕیاره رۆژی شه‌مووی داهاتوو له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زیری ژینگه‌ن كه یه‌كه‌میان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دیاریكراوه و ئه‌وی تریشیان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.