به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگر له به‌شه‌ناوخۆی زانكۆی پارێزگاكه كه‌وتۆته‌وه.
به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 3:20ی دوای نیوه‌ڕۆ ئاگادارکراینه‌وه کەوا ئاگرێک هەیە لە بەشی ناوخۆی کوڕانی زانکوی هەلەبجە.
ڕاشیگه‌یاند: زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئاگره‌كه بەهۆی شۆڕتی کارەباوه دروستبووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دەستبەجێ تیمێکی بنكەی هەڵەبجە گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕولی ئاگرەکە بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.